0 comment





وابڕياره‌ ڕۆژی هه‌ينی ڕێکه‌وتی 15 / 11 ياریی چوون به‌ڕیوه‌بچێت له‌ميانه‌ی ياريی هه‌ڵبژارده‌ پاشکۆکان بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ مۆنديالی ساڵی ئاينده‌ که‌ له‌به‌ڕازيل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ياریی گه‌ڕانه‌وه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19 / 11 ئه‌نجام ده‌درێت.
 
ئايسله‌ندا  - کڕواتيا (کاتژمێر 10:00 ی شه‌و)
 
يۆنان - ڕۆمانيا  (کاتژمێر 10:45 ی شه‌و)
 
پۆرتوگال - سويد  (کاتژمێر 10:45 ی شه‌و)
 
ئۆکرانيا - فه‌ڕه‌نسا  (کاتژمێر 10:45 ی شه‌و)
0 comment



فرانک ریبێری ئەستێرەی تۆپی پێی فەڕەنسی یانەی بایەرن میونخ هەست دەکات خەڵکی ووڵاتەکەی مێسی و رۆناڵدۆیان لا شایستەترە بۆ بەدەستهێنانی تۆپی زێڕین نەک ئەو.
فرانک ریبێری تەمەن ٣٠ ساڵ یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٣، دوای ئەو ئاستە بەزرەی ناوبرا لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ پێشکەشی کرد، بەڵام ئەستێرە فەڕەنسیەکە ترسی ئەوەی هەیە تەنانەت ووڵاتەکەی خۆشی مێسی و رۆناڵدۆیان لا شایستەترە بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین.
ریبێری لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ پێگەی لی ١٠ سپۆڕتی فەڕەنسی رایگەیاند ئەو هەست دەکات خەڵکی ووڵاتەکەی مێسی و رۆناڵدۆیان پێ باشترە بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین، کاتێک گووتی "هەستەکەم خەڵکی فەڕەنسا مێسی و رۆناڵدیان لا شایستەترە بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین، بەڵام نازانم لەبەر چی، من لە ساڵی ٢٠١٣ زۆر بەهێز بووم، من دەستکەوتی باشم هەبوو لەم ساڵە، ئەگەر دەستنیشان بکرێم وەک باشترین یاریزان، ئەوە شەرەفێکی گەورە دەبێت بۆ من و خانەوادەکەم".
0 comment




له‌ دیدارێكى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مۆندۆدیپۆرتیڤۆ یاریزانى هێڵى به‌رگرى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكانى میسى و تۆپى ئاڵتونى ده‌لێت :
میسى به‌و پێیه‌ى له‌ چوار ساڵى رابردوو نازناوه‌كه‌ى بردۆته‌وه‌ و شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ ناوى له‌ قۆناغى كۆتاییدا ببینرێت وئه‌مساڵیش  كێبركێ به‌ده‌ست هێنانى بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر میسى تۆپى ئاڵتونى به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا من ته‌نها به‌ده‌نگێكى به‌رز پێده‌كه‌نم به‌و هه‌ڵبژاردنه‌
سه‌باره‌ت پێكانه‌كه‌ى میسى ش بیكێ ووتى : هه‌مو یاریزانێك توشى پێكان ده‌بێت میسى بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ رۆڵى زۆرى ده‌بێت له‌ بردنه‌وه‌كانى بۆیه‌ پێكان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى یانه‌كه‌ ده‌كات .
0 comment









کارلۆ ئەنشلۆتی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هیچ گومانێکی نیە لەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە و پێویستە تۆپی ئاڵتونی بباتەوە.
ئەنشلۆتی سەبارەت بە کریس  بۆ  Onda Cero وتی ” بەبڕوای من بێ هیچ گومانێک ئێستا ئەو باشترین یاریزانی جیهانە،  گۆڵکاری خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانەوە لەڕووی تەکنیکیشەوە یاریزانێکی نمونەییە بۆیە شایستەی تۆپی ئاڵتونیە. ئەو یاریزانێکی پیشەگەرە لە پێش یاری و کاتی یارییەکانیش. بۆ یەک خولەک لە مەشقەکان دوانەکەوێت چونکە خۆی نایەوێت بێ مەشق یاری بکات.
ئەنشلۆتی سەبارەت بە گاریس بەیڵیش وتی زۆر یاریزان توشی کێشەهاتوون کاتێک پەیوەندییان بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە بەڵام دواتر توانیوییانە ببنە بەشێک لە مێژووی ئەو یانەیە . وتیشی پێی وایە ئەستێرە وێلزییەکە دەتوانێت هەمان ڕێباری ڕۆناڵدۆ بگرێتەبەر.
0 comment









بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە تیمێکی ئیتاڵی ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە کە (کاھوو-خاس) سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە،
بەڵام لەسەرووی ھەموویانەوە ئەوەیە کە کاھوو دەوڵەمەندە بە ماددەی (بیتاکارۆتین) کە دژە ئۆکسیدە و ئازارەکانی ریخۆڵە دەشکێنێت و نایھێڵێت..ھەروەھا کاھوو ھۆکارێکی کرایە لەپێناو مانەوەی ددانەکانی مرۆڤ بە باشی و پاک و خاوێنییەوە. جگە لەمانەش لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاھوو ڤیتامینەکانی (ئەی) و (بی یەک) و (سی) و (ئی) تێدایە و بڕێکی زۆریشی لە ئاو و ماددە کانزاییەکان تێدایە لە سەرووی ھەمووشیانەوە کالیسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن.
0 comment









ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پیشنیاری  (مسعود عبدالخالق)ـه‌ بۆ ساغ كردنه‌وه‌كی مێژوویی :

دوا جار زانایانی فیزیایی سویسرا ژه‌هراوی بوونی یاسر عه‌ره‌فاتیان ئاشکرا کرد ،هەق وایە ئێمەى کوردیش ئەو گومانە بە مردنى ناسروشتى مەلا مستەفاببەین لەسالى 1979،چونکە پیش مردنى بە چەند ڕۆژێکى کەم شۆرشى ئیران دژ بە شا سەرکەوتوو ببو ،هەوالى ڕووخانى شا زۆر ئومیدى بۆ کوردو بارزانى دروست کردبۆوە ،هەرچى ئەمریکاشە زۆر دلتەنگ ببو،لەوەش زیاتر خمینى لەوەلامى بروسکەى بارزانى داواى لیکردبوو ئەمریکا بەجیبهێلى بێتەوە ناوچەکە ،لەو سەرو بەندەو لەناکاو هەوالى مردنى بارزانى لە 1/3/1979 بلاو بوویەوە، ئەگینا بزوتنەوەى کوردایەتى جۆرە ڕەوت و واقعێکى ترى دەبوو جیا لە ئێستا، بەلگەیەکى ترى هەق بوونى ئەو گومانە ئەوەیە کاک مەسعود لە کاتى ناشتنى تەرمى بارزانى لە5/3/ 1979 لە ووتارى ماتەمینیەکەى ئەوەى درکاند و ووتى: مردنى بارزانى سروشتى نەبوو، بەڵکو بەدەستى ساواک و سیاى ئەمریکى بارزانى شەهید کرا...کەواتە بۆ ئیمەى کوردیش ئەو دۆسیە زیندوو نەکەینەوەوبەرپرسانى ئەو کاتى ئەمریکى نەدرێنە دادگاو هەمو ئەو تەرتیبە قانونیانەى دەکەوێتە سەریان .
0 comment











سه‌رجه‌م كرێكارانی خۆماڵی‌و بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بریارێكی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كومه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین ده‌كرێن. ئه‌م بریاره‌ به‌شێك له‌ خاوه‌ن هۆتێل‌و چێشخانه‌كانی نیگه‌ران كردووه‌، به‌ هۆی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ "زۆره‌ی"، كه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت بۆ خانه‌نشینی كردنی كرێكاره‌كانیان.
به‌بریاری ژماره‌ 15 ی سالی 2012 ی هه‌مواركردنی یاسای پیاده‌كردنی یاسای خانه‌نشینی‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ، ژماره‌ 39ی سالی 1971 ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ 1/7/2013 كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن، تێكرای كرێكار‌و كارگوزاران له‌ ده‌زگا‌و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ نێو هه‌رێمدا ده‌بێت خانه‌نشین بكرێن.
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای خاوه‌ن هوتێل‌و چێشخانه‌كان دروستكردووه‌‌و داواكارن له‌ حكومه‌ت چاوێك به‌م یاسایه‌دا بخشێندرێته‌وه‌ .
0 comment










به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک، نێچیرڤان بارزانی‌ رێوشوێنی‌ گرتۆته‌به‌ر بۆ گه‌مارۆدانی‌ په‌که‌که‌و، هێزه‌کانی‌ پێشمه‌رگه‌ش هاوکاری‌ سوپای‌ تورکیای‌ کردووه‌ دژی‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان، هه‌روه‌ها تورکیا له‌هه‌ندێک کۆبونه‌وه‌دا به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی کوردستانی‌ کردۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی‌ نهێنی‌ پێگه‌ی‌ ویکیلیکس، که‌ ئاوێنه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ و مێژوه‌که‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2007، له‌زاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت کۆبونه‌وه‌ی‌ به‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ کردووه‌ و داوای‌ لێکردوون رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ توند دژی‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان بگرنه‌ به‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ دابڕاندن و په‌راوێزخستنی‌ په‌که‌که‌.

هه‌ربه‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌، ئه‌مه‌ریکا داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان کردووه‌ هاوکاریان بکه‌ن دژی‌ په‌که‌که‌، له‌وه‌ڵامدا فوئاد حسێن سه‌رۆکی‌ دیوانی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێم پێی‌ راگه‌یاندون که‌له‌ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌کان پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تی‌ سوپای‌ تورکیای‌ داوه‌ دژی‌ په‌که‌که‌ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها ویکیلیکس ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات فوئاد حسێن گلیه‌یی له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌وروپی کردووه‌ که‌ بۆچی ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان ده‌ستگیر ناکه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی‌ راگه‌یاندون که‌ تورکیا له‌هه‌ندێک کۆبونه‌وه‌دا به‌رپرسانی‌ کوردی‌ کردۆته‌ ده‌ره‌وه‌
0 comment










یانه‌ی ناپۆلی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكرد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ (ئه‌نتۆنی ریڤێر) ی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی لیۆن-دا ئیمزاكردووه‌.

ریڤێر-ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌گرێبه‌ستێكی خۆڕایی (دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن) رویكرده‌ یانه‌ی ناپۆلی و رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م مه‌شق و راهێنانی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێكه‌یدا ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌نتۆنی ریڤێر ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌یانه‌ی لیۆن یاریی ده‌كات و پێشتر له‌گه‌ڵ رافائێل بێنیتێزی راهێنه‌ر له‌یانه‌ی ڤالێنسیا پێكه‌وه‌بوون، پێش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2003 دا رووبكاته‌ یانه‌ی لیۆن.
0 comment








دكتۆر عه‌لی حه‌یده‌ر وه‌زیری ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتیمانی سه‌ر به‌رژێمی سوریا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌شێكن له‌هێزی نیزامی سوپای سوریاو هه‌موو كاره‌كان به‌ته‌نسیق پێكه‌وه‌ ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵماندا له‌هه‌موو ئاسته‌كاندایه‌.
سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ی خاڵی سنوری ته‌ل كۆچه‌ر (یه‌عروبیه‌) وه‌زیره‌كه‌ی رژێمی به‌عسی سوری رایگه‌یاند: گرتنه‌وه‌ی یه‌عروبیه‌ به‌ته‌نسیق وهاوكاری نێوان ئێمه‌و یه‌په‌گه‌ بوه‌و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌سه‌ر هێزه‌ تیرۆریستیه‌ رادیكاڵه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی هه‌موو گه‌لی سوریایه‌ .
0 comment










پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان پێیوایە، دەبێت یەكەم هەنگاو لەراستكردنەوەی بابەتی نەهێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتارانەوە دەستپێبكات‌و بكرێتە بابەتی نەهێشتنی خانەنشینی پلەتایبەت .
لەو بارەیەوە گۆران ئازاد لەلێدوانێكیداوتی: دەبێت یەكەم بابەت، راستكردنەوەی نەهێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتاران بێت بۆ ئەوەی بكرێتە بابەتی نەهێشتنی خانەنشینی پلە تایبەت، چونكە گرفت لەخانەنشینی پەرلەمانتاران نییە، ئەوەندەی گرفت لەوانەیە كە حكومەت بەبێ ئەوەی هەندێك كەس فەرمانبەری بینیبێت، بەپلەی تایبەت خانەنشینیكردووە .
ناوبراو روونیشیكردەوە،"لەپەرلەمان هیچ كەسێك خانەنشین نابێت، ئەگەر رۆژێك لەرۆژان پەرلەمانتار نەبووبێت، بەڵام لەحكومەت دەیان خەڵك خانەنشینكراوە بەبێ ئەوەی رۆژێك لەرۆژان فەرمانبەر یان وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتی بووبێت، كەسی وا هەیە سەرباز نەبووە بە لیواو عەمیدو عەقید خانەنشینی دەكەن‌و كراوە".
گۆران ئازاد نایشارێتەوە، ئەگەر دەرگای خانەنشینی پەرلەمانتاران دابخەیت‌و دەرگای خانەنشینی حكومەت بهێڵیتەوە ئەم حاڵەتە بەردەوام دەبێت ئەوەندەی پلە تایبەت لەدەرەوەی پەرلەمانە، ئەوەندە لەناو پەرلەماندا نییە، بۆیە پێویستە ئەم حاڵەتە ناوی لێبنرێت یاسای رێكخستنی موچەی خانەنشینی پلە تایبەتیەكان‌و رێگریبكرێت بەهەموو شێوەیەك لەوانەی رۆژێك لەرۆژان خزمەتیان نەبووە بەپلەی تایبەت خانەنشین بكرێن .
0 comment









راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید هۆكاری‌ شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ناوبژیوان‌و پێیوایه‌ ئه‌و ناوبژیوانه‌ یه‌كه‌م ناوبژیوان بووه‌ له‌ جیهاندا كه‌ لێدانه‌ سزاكه‌كه‌ی‌ نه‌بینیوه‌.

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی‌ دوای‌ یارییه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌‌و ریاڵ مه‌درید كه‌ (2-1) به‌رشه‌لۆنه‌ بردیه‌وه‌،ه‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ رایگه‌یاند، هه‌موو جیهان راستیه‌كانی‌ بینی‌.

ئه‌نچیلۆتی‌ كه‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆی‌ به‌ شكست تێپه‌ڕاند، وتی‌ "زۆر به‌روونی‌ دیاربوو كه‌ ماسكێرانۆ فاوڵی‌ له‌ رۆناڵدۆ گرت، هه‌موو ناوبژیوانانی‌ جیهان هه‌ستیان به‌وه‌ كرد ته‌نیا ناوبژیوانی‌ ئه‌و یارییه‌ نه‌بێت".

وتیشی‌ "تایمی‌ دوه‌م زۆر به‌باشی‌ یاریمان كرد، فشاری‌ زۆرمان خسته‌ سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌، هه‌لی‌ گۆڵكردنمان له‌ده‌ستدا، رۆناڵدۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ یه‌كلا ده‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناوبژیوان نه‌بوایه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ كه‌ ئێستا ره‌خنه‌ له‌ناوبژیوان ده‌گرێت‌و پێشتر ئه‌و كارانه‌ی‌ نه‌كردووه‌، ئه‌نچیلۆتی‌ وتی‌ "چونكه‌ ناوبژیوان له‌ شوێنێكدا بوو كه‌ ده‌یتوانی‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ ببینێت، له‌رابردوودا شتی‌ وام نه‌بینیوه‌".
0 comment









ه‌ ئێستادا هیچ دوو كه‌سێك له‌سه‌ر ئاسته‌ خه‌یاڵی و ده‌گمه‌نه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ناكۆك نین، هه‌مووانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ باشترین یاریزانی جیهان له‌ 4 ساڵی ڕابردوودا شایسته‌ی هه‌ر نرخێكی فه‌له‌كیی و خه‌یاڵیشه‌ له‌ بازاڕی یاریزاناندا. 


به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ زۆرێك ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بن كه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ چی زیانێكی داراییشی به‌ یانه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌، ئێمه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌و زیانه‌ داراییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مێسی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی داوه‌. 


نرخه‌كه‌ی له‌ ئێستادا 250 ملیۆن یۆرۆیه‌

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه‌ له‌ هاویندا مێسی له‌ پێناوی به‌رشه‌لۆنه‌دا بۆندێكی 250 ملیۆنی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌. 
دوێنێیش كه‌ناڵی "لاسیكستا"ـی ناودار ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاماده‌ بووه‌ ئه‌و نرخه‌ به‌ مێسی بدات یانه‌ی بایرن میونشنی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا بووه‌. 


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری پێشووی مێسی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی به‌ خه‌یاڵیترین بۆند ناكه‌وێت و له‌ هاویندا جارێكی دیكه‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی 125 ملیۆن یۆرۆ له‌ كۆمپانیا سپۆنسه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ خۆی ده‌ی دات. 


به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌های بۆنده‌كه‌ و ڕه‌وشی دارایی و داته‌پیوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، چاوه‌ڕواننكراوه‌ كه‌ له‌وه‌رزی داهاتوودا مێسی له‌ خوولی ئیسپانیا نه‌بیرنێت، كێ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پێش هه‌موو كه‌س كریستانۆ ڕۆناڵدۆی خۆشحاڵ كردبێت بۆیه‌ بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریددا نوێ كرده‌وه‌. 


زیانه‌ ماددییه‌كه‌ی له‌ به‌هاكه‌ی زۆرتره‌

به‌ڵام خاڵی نهێنی و گه‌وره‌ ڕۆژنامه‌ی "ئاس" ئاشكرای كردووه‌، ئه‌ویش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بۆنده‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه‌ كه‌ هێنان و فرۆشتنی یاریزانان به‌ تایبه‌ت له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر داوا و ڕه‌زامه‌ندی مێسی بووه‌. 

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ مێسی تا ئێستا ته‌نها به‌ یاریكردن له‌ هێرشبردن له‌گه‌ڵ پیدرۆ ڕازییه‌، بۆیه‌ تا ئێستا له‌ یانه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌. 


هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی شی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر داوای مێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه‌ ڕۆنالدینهۆ، هێنری، ئیتۆ، ئیبراهمیۆڤیچ، ڤیا بووه‌، له‌ كۆی به‌های هێنان و پاشان فرۆشتنی ئه‌و یاریزانانه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ 271 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێ كه‌وتووه‌. 
كه‌ به‌ ته‌نها له‌ فرۆشتنی ڤیا و ئیبرادا یانه‌كه‌ 101 ملیۆن یۆرۆی زیان لێ كه‌وت. 
0 comment













یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ( فیفا) ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ لیستى ناوى كاندیداكانى  پێش كۆتایى  ئه‌مساڵى تۆپى ئاڵتونى بلاو كرده‌وه‌ .

یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ ئێستادا ناوى 31 یاریزانى هێشتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوانیان ته‌نها دوو یاریزانى ریال مه‌دریدى تێدایه‌ ئه‌وانیش گاریس به‌یڵ و رۆناڵدۆن .

بریاریشه‌ رۆژى 2 ى دیسه‌مبه‌ر یه‌كێتیه‌كه‌ ناوى 3 یاریزانى كۆتایى ئاشكرا بكات كه‌ بریاره‌ بۆ ئه‌م چاپه‌ له‌ رۆژى 13 جه‌نیوه‌رى 2014 ئاشكرا بكرێت .

ناوه‌كانیش پێكهاتوون له‌ میسی – ئنییستا – نیمار – ئالفیس – چافی – بیكیه – رونالدو – بایل – نوییر – ریبیری – روبین – ماندزوكیتش – ئالابا – گوتزه – مولر – شفاینستایگر – ئیبراهیموفیتچ – كافانی – تیاگو سیلفا – لیفاندوفسكی – گوندوگان – رویس – فان بیرسی – رونی – ئوزیل سواریز – دیفید لویز – یایا توریه – سیرجیو ئیگویرو – فرید – دروگبا.
0 comment













له‌ شارۆچكه‌یه‌كی وڵاتی ئیسرائیل، دوو خوشك كه‌ له‌ مه‌لهه‌یه‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، به‌ر له‌ گه‌یشتنیان بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ ڕێگا له‌كاتی ڕۆیشتنیان زه‌وی به‌رده‌میان هه‌ره‌س دێنێت و  هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ به‌ درێژای زیاتر له‌ ١١ مه‌تر له‌گه‌ڵ ئوتۆمبێله‌كه‌یان به‌ زه‌ویدا ڕۆده‌چن و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری ئه‌و وڵاته‌ش، هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ به‌ مردووی له‌ناو زه‌ویدا ده‌رده‌هێندرێنه‌وه‌.

به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ سروشتی بووه‌ و له‌كاتی ڕۆچوی به‌شێكی كه‌می زه‌وی به‌رده‌میان، خۆیان بۆ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌و به‌مه‌ش كاره‌ساتی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ردووكیانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.
0 comment











یاسای‌ زیادكردنی‌ موچه‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناگرێته‌وه‌، كه‌ به‌یاسای‌ تایبه‌ت موچه‌كانیان بۆ ڕێكخراوه‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاستكردنه‌وه‌‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كان یان له‌نێوان پارێزگاكان جیاوازی‌ له‌موچه‌كه‌یان هه‌بوو، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق یاسایه‌كی‌ ده‌ركرووه‌، چونكه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و جیاوازیانه‌وه‌ به‌شێك له‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران فه‌وتابوو، هه‌روه‌هاش په‌رله‌مانی‌ كوردستانی هه‌مان بڕیاری‌ ده‌ركرد‌و له‌هه‌رێمیش جێبه‌جێی‌ كرا.

به‌ڵام ئه‌و زیاده‌ موچه‌یه‌ كارمه‌ندانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ‌و خوێندنی‌ باڵای‌ نه‌گرته‌وه‌. له‌لێدوانێكی‌ پێشووتریدا (دلێر تارق) وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕايگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ یاساو ڕێنمایی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ بۆ موچه‌و ده‌رماڵه‌ ئه‌و زیاده‌موچه‌یه‌‌و هه‌ر بڕیارێكی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر موچه‌ نایانگرێته‌وه‌. 
0 comment











لەميانەی يارييەکانی هەفتەی نۆی خولی پلەيەکی ئيتاڵيا لەنێو ياريگای سان پاولۆ هەردوو يانەی ناپۆلی و تۆرينۆ ڕووبەڕووی يەکتر بوونەوە.
 
لەئەنجامدا تيمەکەی ڕەفە بێنيتێز بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لەيانەی تۆرينۆيان بردەوە، دوو گۆڵەکەی ناپۆلی ياريزان گۆنزالۆ هيگواين بەدوو لێدانی پەنالتی تۆماری کرد.
=====================================================================================================

============================================================================================================================================= �� ���kalarnews0@gmail� �� ��